چاویارنیوز _ مامۆستا فاتیح شارستێنی مامۆستای ئایینی کە لە وتاردان دوورخراوەتەوە، پەیامێک ئاراستەی مامۆستا تاهیر کەڵەباشی دەکات و پێیدەڵێت: حەقبێژ لە دڵی خەڵک دەرناکرێت، نیگەرانم بە دوورخستنەوەت مامۆستا تاهیر کەلەباشی.
ئاماژەی بەوە کردووە، مامۆستا تاهیر کەڵەباشی برامانە و مامۆستایەکی حەقبێژ و لێهاتووە لە وتارداندا، ناو و پێگەی مامۆستا تاهیر لە ناو دڵی خەڵکی حەقویست، دادخواز، نیشتمانپەروەر و خواپەرستدا چەسپیوە و حەقبێژ لە دڵی خەڵک دەرناکرێت.
ئەم قسانەی مامۆستا فاتیح شارستێنی لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتیانی پیرەمەگروون چوونە بەردەم دەرگای مزگەوتی گەورەی پیرەمەگروون کە پێشتر مامۆستا تاهیر کەڵەباشی تێیدا وتاری هەینی داوە، دەرگاکەیان داخست و نەیانهێشت ئەو مامۆستا ئایینییە نوێیە وتاری تێدا بدات کە لەلایەن ئەوقافی حکومەتی کاربەڕێکەرەوە بۆی دابنرابوو لەجێی مامۆستا تاهیر کەڵەباشی.
هاووڵاتیان نەیانهێشت کەس لەشوێنی مامۆستا تاهیر کەڵەباشی وتاری هەینی بدات
دوای ئەوەی مامۆستا تاهیر کەڵەباشی لە وتاردان دوورخرایەوە، مامۆستایەکی ئاینی کە ئەویش لە وتاردان دوورخراوەتەوە، پشتیوانیی خۆی بۆ دەردەبڕێت و دەڵێت: حەقبێژ لەدڵی خەڵک دەرناکرێت.
No Comment! Be the first one.