چاویارنیوز_ ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: بەئەرکی خۆممزانی کە بەشداریی کۆبوونەوەی سێهەمی ستراتیژیەتی بودجە بکەم وەک میوانی وەزیری دارایی بە داوەتنامەی تایبەت، بەبڕینی (٩٠٠) سەد کیلۆمەتر بەسەیارە بۆ ماوەی (١١) سەعات، چوون و هاتنەوە ، چونکە بەڵێنم بە دەنگدەرانم دابوو کە ماندوونابم لەهەوڵەکانم، گلەیی ئەوەم لێ مەکەن کە سەردانی شارەکانتان ناکەم چونکە ئێوەی بەڕێز منتان هەڵبژاردووە لە بەغداد چالاک بم.
باس لەوە دەکات، کۆبوونەوەکە بۆ یەکەمجار بوو بە بەشداریی وەفدی هەرێم کە هەوڵی زۆرم لەو پێناوەدا دابوو بۆ بەشدارییان تا دوایی گلەیی لەکەس نەکەن لەخۆیان نەبێت، ئەمڕۆش تاکە پەرلەمانتاری کورد بووم کە بەشداربووم و ئەوەش ئەرکەمە و منەت نییە بەسەر کەسەوە.
١_بڕیاردرا کە لەڕۆژی شەممەوە دەست بکرێت بە نووسینەوەی تێکستە یاساییەکان و تەرخانکراوەکان .
٢_وەزیری دارایی لێژنەی ستراتیژیەتی راسپارد کە دەبێت رەشنووسی پرۆژەکە ئامادەبێت لە ناوەڕاستی مانگی (٩) بۆ ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەنگدان .
٣_وەزیری دارایی پابەندیی راگەیاند کە دەبێت لە ناوەڕاستی مانگی (١٠) پرۆژەکە بگاتە پەرلەمان .
٤_ بەنزیکەیی بری (٢.٥) دوو ترلیۆن و نیو تەرخان بکرێت بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان .
٥_بەنزیکەیی بری (١.٥) یەک ترلیۆن و نیو تەرخان دەکرێت بۆ پترۆ دولار کە شمولی ئەو بڕە نەوتەی هەرێمیش دەکات کە رادەستی سۆمۆ دەکرێت و دەبێت وەفدی هەرێم وردبن لەسەر ئەو برەی کە ترخانکراوە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی کە (٥٠) هەزار بەرمیلە دەبێت بەهەمانشێوە پترۆ دۆلار وەربگیرێت.
٦_ وەزیری دارایی باسی لەوە کرد کەلەنیەتیاندا هەیە گرێبەستەکان دابمەزرێنن لەگەڵ پلە بەرزکردنەوەدا .(هەرچەندە وەکیلی دارایی قسەی تری دەکرد).
٧ _ لە بەشداریکردنم وەک تێچێک سوپاسی وەزیرم کرد کەسوور بوو لەسەر بەشداری هەرێم وپێموت: خوازیارم کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد سفر بکەیتەوە و لەمیانی قسەکانمدا باسم لە زیندانیان و دەرچووە یەکەمەکان و گرێبەستەکان و خانەنشینەکان کرد کە بڕیاری دادگامان هەیە بۆ هەندێ بابەتی قەرەبوو کردنەوە.
وەزیری دارایی ئەم راسپاردانەی ئاراستەی وەفدی هەرێم کرد:
یەکەم : تکاتان لێدەکەم هیچمان لێمەشارنەوە و هەموو تۆمارکراوەکانمان بەئاشکرا بخەنەبەردەست لەبەرانبەردا هەموو تواناکانمانتان بخەینە بەردەست .
دووەم : دانووستانکارێکی عیناد مەبن بۆ ئەوەی هەموو شتتان لەدەست نەچێت .
سێ هەم : تکایە شەفاف بن + تفاهومتان هەبێت + بەردەوام بن لەگەڵمان .
No Comment! Be the first one.