چاویارنیوز _ رێنا هەورامانی راوێژکاری پێشووی حکومەتی هەرێم ئێستا هەڵهاتووە بۆ ئەوروپا و لە سوید نیشتەجێیە رایگەیاندووە، ئەم حکومەتە دوای ١٥ ساڵ هەژاریان کردم، تەنها یەک داواکاریم هەیە لە مەسرور بەرزانی، یەک لیژنە دروست بکات بزانێت پیاوەکانی بەتایبەت ئەوانەی کە رەپتیان هەیە بە میدیاوە و پرۆتۆکۆل چ پارەیەکیان دزیوە و مەسئولەکانیان چ پارەیەکیان دزیوە. من دڵسۆز بووم و راستیم ئەزانی، نەک هەر هەوڵی لەکەدارکردنی من درا، بەڵکو هەوڵی کوشتنیشم درا.
باس لەوە دەکات، من ئەکتیڤێست نەبووم یان مۆدێل، تا وەکو حسابی یەکێک لە میدیاکارەکانیانم بۆ نەکرێت ١٦ ساڵ. هەرکەسێک لە جێگەی من بێت هەوڵی رووخاندنیان ئەدەن، من شەو و رۆژ لە خەمباریا بووم، ئەموت ئەوان ئێمەمانان لە ناو ئەبەن با من وەک ئەوان نەبم!، بێشەرمەکانیان ئەفکار نەما لێم نەبەن و خراپیشم بکەن؟ دەوروبەریان سەرۆکن یان خۆیان؟ تەنها و تەنها لەبەر مانەوە بێدەنگن و سیاسەتی هەڵە بەکار دەهێنن، خوا سەبەبکار لە ناو ببات.
ئەوەی پیاوە ئەمە بگەیێنێت بە ئەزبەنی تا پیاوەکانی لە ناویان نەبردوین بە تەواوەتی. چونکە خۆشی بەرپرسە
پیاوەکانی سەرۆکی حکومەت دەیانەوێت لەناومبەرن
راوێژکارێکی پێشووی مەسرور بارزانی رەخنە پارتی دەگرێت و دەڵێت: لەسەر رەخنەکانم هەوڵی کوشتنم دراوە
No Comment! Be the first one.