چاویارنیوز – بەدیاریکراوی ساڵێک و شەش مانگ و (٢٥)ڕۆژ بەسەر دانەنیشتنی ئەندامانی نوێی هەڵبژێردراوی پەڕلەمانی کوردستان، بۆ خولی شەشەم تێدەپەڕێت. لەم ماوەیەدا (١٥)مووچەیان وەرگرتووە، لەبەر ئەوەی لیژنەکانی پەڕلەمان دەستبەکارنەبوون هێشتا ئەوا ملیۆنێک دینار کەمتر وەردەگرن، واتە هەر ئەندامێکی پەڕلەمان ئێستا مووچەکەی(٧)ملیۆن و (٤٠٠)هەزار دینارە، دوو ئەندامی کۆمەڵی دادگەری بایکۆتی پەرلەمانیان کردووە و لەگەڵ لاهوڕشێخ جەنگی لە لیستی بەرەی گەل سوێندی یاساییان نەخواردووە، ئەمەش لە کۆی(١٠٠) کورسی(٩٧)یان سوێندیان خواردووە.
(٩٧*٧ ملیۆن و ٤٠٠هەزار دینار)دەکاتە(٧١٧)ملیۆن و (٨٠٠)هەزار دینار بۆ مووچەی یەک مانگ.
ئەی ئەگەر جارانی(١٥)مووچەی بکەین، واتە لەو کاتەوە هەڵبژێردراون تەنها پارەی مووچەی ئەندام پەڕلەمانەکان(١٠)ملیار و(٧٦٧)ملیۆن دیناریان وەرگرتووە، بێ ئەوەی ڕۆژێک دەوامی پەڕلەمانتارییان کردبێت.
خراپترین و بێ ئەرزشترین و بێکارترین خولی پەڕلەمانی کوردستان ئەم خولی شەشەمەیان بووە، چونکە:
خولی یەکەمی پەڕلەمانی کوردستان/
ڕۆژی(١٩/٥/١٩٩٢)هەڵبژاردن ئەنجام دراوە، ڕۆژی(٤/٦/١٩٩٢)دانیشتنی دەستپێکی خولی یەکەم کراوە، واتە (١٥)ڕۆژ دوای هەڵبژاردنەکان.
.
خولی دووەمی پەڕلەمانی کوردستان/
ڕۆژی(٣٠/١/٢٠٠٥)هەڵبژاردن ئەنجام دراوە، ڕۆژی(٤/٦/٢٠٠٥)دانیشتنی دەستپێکی خولی دووەم کراوە، واتە(٤)مانگ دوای هەڵبژاردنەکان.
.
خولی سێیەمی پەڕلەمانی کوردستان/
ڕۆژی(٢٥/٧/٢٠٠٩)هەڵبژاردن ئەنجام دراوە، ڕۆژی(٢٠/٨/٢٠٠٩)دانیشتنی دەستپێکی خولی سێیەم کراوە، واتە(٢٥)ڕۆژ دوای هەڵبژاردنەکان.
.
خولی چوارەمی پەڕلەمانی کوردستان/
ڕۆژی(٢١/٩/٢٠١٣)هەڵبژاردن ئەنجام دراوە، ڕۆژی(٦/١١/٢٠١٣)دانیشتنی خولی چوارەم کراوە، واتە(٤٥)ڕۆژ دوای هەڵبژاردنەکان.
.
خولی پێنجەمی پەڕلەمانی کورستان/
ڕۆژی(٣٠/٩/٢٠١٨)هەڵبژاردن ئەنجام دراوە، ڕۆژی(٦/١١/٢٠١٨)دانیشتنی خولی پێنجەم کراوە، واتە(٣٦)ڕۆژ دوای هەڵبژاردنەکان.
.
خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان/
ڕۆژی(٢٠/١٠/٢٠٢٤)هەڵبژاردن ئەنجام دراوە، (٢/١٢/٢٠٢٤)سوێندی یاساییان خواردووە و هەتا ئەم چرکەساتە، بەهۆی ناکۆکی حیزبەکانەوە، ئەوە(١)ساڵ و(٦)مانگ و(٢٥)ڕۆژ تێپەڕیوە هێشتا دانیشتنی پەڕلەمانی کوردستان نەکراوە.
.
ئەندامە ئازیزەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی لەکارخراوی کوردستان دانیشن بەخێر، بەمووچەی چەور و شوقەی خۆش و ماشینی نەرمەوە.
بێ ئەوەی ڕۆژێک دەوامی پەڕلەمانتارییان کردبێت
ئەندام پەڕلەمانەکان ١٠ملیار و ٧٦٧ ملیۆن دیناریان وەرگرتووە
ئەندامە ئازیزەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی لەکارخراوی کوردستان دانیشن بەخێر، بەمووچەی چەور و شوقەی خۆش و ماشینی نەرمەوە.
No Comment! Be the first one.