چاویارنیوز – ئەحمەد میرە مامۆستای زانکۆ و ڕۆژنامەڤانی دیاری کوردستان لە نووسینێکی لە فەیسبووک ڕایگەیاند: وەزیرێکی وەک حەملان لە پەڵەهەورێکی ڕەش دەچێت. نە سێبەری هەیە و نەباران، تەنها ناهێڵێت تیشکی خۆر لەزەوی بدات.
ئەم پیاوە جگە لە دزێکی زۆر خراپی دزینی سەروەتی وڵات، سەرتۆپی دزینی هیواکانی خەڵکی ناڕازیی کوردستانە.
کەمجار بوونەوەرێکی لە تەرزی ئەم پیاوە لە سیاسەتدا هەڵدەتۆقێت، کە تا دوا ئاست لە کونی خۆی هەڵبگەڕێتەوە.
باشترین خاڵی ئەم خڕە وەزیرە ئەوەیە، کە بەردەوام دەبێتە نموونەی باڵای شکستی سیاسەتەکانی زڕحیزب و زڕبرا گەورەکە و لێرە و لەوێ ئاوێنەی ڕەسەنی سیاسەتی ناڕەسەنی پارتییە، زۆر کەم وەزیرێکی ئەم هەرێمە لێرە و لە بەغدادیش نوزەی خێری تێدابووە، بەڵام حەملان جگە لە حامیلی خەمەکانی حیزبی قائیدی، خێری بۆ ئومەت نەبووە و یەکێکە لە نموونە ڕەشەکانی گۆڕانکاریی ڕابوردوو، کە لەگەڵ بوونیدا هەموو شتێکی نامەعقولکردووە،
جارێکیان لەدیدارێکی تەلەڤیزۆنیدا بە کادرێکی داماوی حیزبی قائیدم گوت، کە هەر بوونت نامەعقولە، بەڵام ئێستا تەواو دڵنیام، کە حەملان چەندە نامەعقولیەتی بەحیزب و خۆی و حکومەتەکەی بەخشیوە.
زۆر لادەری سیاسیم بینیون و لە جۆگەی ئەم و ئەو گەڵای سەوزی کۆیلایەتییان حەپەلوشکردووە، بەڵام دۆزینەوەی بوونەوەری لە تایپی کاک حەملان زۆر نادرە.
تۆ دواجار بوویتە مرۆڤێکی بێشوێن، نە لەشاری نازداری باوانت دەتوانیت گەزۆی بەختەوەری بخۆیت و نە بەغداد ڕێگەدەدات ببیتە وەزیری ئاوەدانکردنەوەی شار و گوندەکانی، تا لەژێر باڵی مەرجەعەکەتدا باس لە گەرمای ژیانی کرێکاران بکەیت.
زۆر دڵخۆشدەبم کاتێک دەبینم مرۆڤی وەک تۆ لەسەر هەموو خوانێک مراوییەکی ناشیرینیت و چەند لەدەرگا بدەیت، کەس ئامادە نییە فەرمووی چایەکت لێبکات، هەرچەند تۆ ڕاهاتوویت بۆ فرۆشتنی کڵاوی حیزب، سەدان کڵاوی شکۆمەندی لەسەر کەللەی تاریکت فڕێبدەیت.
No Comment! Be the first one.