چاویارنیوز – ١٢ ساڵی ڕێکە حکومەتەکەی پارتی بە مووچەخۆرانی خۆی ڕادەبوێرێ و درۆیان بۆ دەکات، وەفد نەما نەینێرێ بۆ بە غدا، دەست ماچکردن و چەمانەوە نەما بۆ بەغدا نەیکات تا بە خێر مووچەی بۆ بنێرێ و نەوت دزین و داهاتی ناوخۆشی بۆ کەیف و سەفای خۆی سەرف بکات !
ئاخر ١٢٠ ملیار هی ئەوەیە نەتوانی بۆ بەغدای جیرانی بنێری و ئەویش زیاتر لە ٩٧٠ ملیارت بۆ بنێرێ .
هەموو خەڵک دەزانی سێ ئەوەندەی ١٢٠ ملیاریتان زیاتر دەست دەکەوێت بەس پێتان گوناحە لە میللەتەکەی خۆتانی سەرف بکەن، خەڵک باش ئەوە دەزانێ کە لە شاخ هاتنەوە جگە لە قەمسەلەیەکی چڵکن و ئەدیداسێکی بۆگەنی نەبێ ئێوە چیتان هەبوو! چۆن بوون بەو پیاوەی ئێستا غەدر لە مووچەخۆرانی خۆتانی دەکەن.
هەمیشەش خەڵک بەوە هەڵدەخەڵەتێنن کە ئەوان پارێزەری قەوارەی هەرێمن و نایانەوێ بڕوخێ، ئەوە ئێوەن قەوارە و کوردایەتیتان لە پێش چاوی ئەم خەڵکە ڕەش کرد .
ئەو حکومەتەی پارتی بەڕێوەی دەبات لە هیچ دونیایەک نەبووە ئەم هەموو مووچەیەی مووچەخۆرانی بە ناوی پاشەکەوت و لێبڕینەوە دزی بێ.
ڕۆژێ دادێ شەقی مووچەخۆرانتان بەرکەوێ، زۆری ڕۆیشتووە و کەمی ماوە ، دوونیا بۆ فیڕعەون نەبوو، ئێوە چین تا سەر بژین !
پارتی پارەی داهاتی نانەوتی بە هی خۆی دەزانێت؛ ڕۆژێ دادێ شەقی مووچەخۆرانتان بەرکەوێ
ئاخر ١٢٠ ملیار هی ئەوەیە نەتوانی بۆ بەغدای جیرانی بنێری و ئەویش زیاتر لە ٩٧٠ ملیارت بۆ بنێرێ .
No Comment! Be the first one.