چاویارنیوز _ دوای ڕۆیشتنی مارک ئاندرێ تراشتگن و ڕۆناڵد ئاراوخۆ، پێویستە بارسێلۆنا دوو ئەندامی نوێ بۆ گروپی کاپتنی خۆی زیاد بکات، هەروەها ئێریک گارسیا و گاڤی نوێترین بژاردەکان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانە.
لەسەر زاری مۆندۆ دیپۆرتیڤۆوە، ڕۆیشتنی تراشتگن و ئاراوخۆ دوو شوێنی بەتاڵی لەنێو پێشەنگی یانەی بەرشەلۆنەدا دروستکردووە. لە ئێستادا ئیریک گارسیا و گاڤی باشترین بەختی زیادکردنی بۆ گروپی پێنج کەسی کاپتنی تیپەکەیان هەیە. کەسایەتی و کاریگەری ئەم دوو یاریزانە لە ژووری جلگۆڕین و هەروەها پەیوەندی قووڵیان لەگەڵ لاماسیا، هۆکاری سەرەکین بۆ ئەوەی ناوەکانیان بۆ ئەم بەرپرسیارێتییە بخرێتەڕوو. هەردوو یاریزانەکە متمانەی زۆریان هەیە لەناو یانەکەدا و دەتوانن ڕۆڵێکی بەرچاوتر لە سەرکردایەتیکردنی تیپەکەدا بگێڕن.
ئەگەر ئەم بڕیارە یەکلایی بێتەوە، ئەوا “فرەنکی دی یۆنگ” دەبێتە یەکەم کاپتنی بەرشەلۆنە و “ڕافینیا” و “پێدرێ”ش بەدوایدا دەبن. هەروەها ئێریک گارسیا و گاڤی کۆمەڵەی بەڕیزەوە سەرکردایەتی یانەی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی نوێ تەواو دەکەن وەک کاپتنی چوارەم و پێنجەم.
No Comment! Be the first one.