چاویارنیوز _ ئەمین ئیسماعیل نژاد لە سەروبەندی یەکەم وەرزی یاریکردنی لە خولی بالەی ژاپۆن سەرنجی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی بالەی ڕاکێشاوە.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی باڵە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەمین ئیسماعیل نژاد کاردانەوەی بەرامبەر یەکەم دەرکەوتنی ئەم ئەستێرە ئێرانییە لە خولی ژاپۆن نیشان دا و پەیامێکی سەرنجڕاکێشی بڵاوکردەوە بۆ دەستپێکردنی یارییەکانی لە خولی یانەکانی وڵاتدا.
لاپەڕەی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی باڵەی نێودەوڵەتی، کە وێنە و ڤیدیۆی ئەمین ئیسماعیل نژادی بڵاوکردۆتەوە نووسیویەتی: یەکەم ئەزموونی ئەمین ئیسماعیل نژاد لە خولی ژاپۆن؛ ئەگەر لە پاڵەوانێتی ئاسیا و پاڵاوتنەکانی ئۆڵۆمپیاد بە باشی نەتناسیبێت، ئەوا لە خولی یانەکانی ژاپۆندا بە باشی دەیناسیت.
ئیسماعیل نژاد، کە گرێبەستی فەرمی لەگەڵ یانەی هیرۆشیما تاندەرز واژۆ کردووە، دوای وەرزی نوێی خولی بالەی ژاپۆن بڕیارە ببێتە یەکێک لە ڕووخسارە نوێیەکانی ڕکابەرییەکە. هەروەها ئامادەبوونی شانبەشانی مۆبین ناسری، یاریزانێکی دیکەی هەڵبژاردەی ئێران، سەرنجی میدیاکان و هاندەرانی تۆپی باڵەی ژاپۆنی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
بێگومان ئەمین ئیسماعیل نژاد کەسایەتییەکی نەناسراو نییە بۆ هاندەرانی تۆپی باڵەی ئاسیا؛ لە ساڵی ٢٠٢٦ کاپتنی هەڵبژاردەی ئێران بووە و لە پاڵەوانێتی ئاسیا و یارییەکانی ئاسیا بۆ ئێران یاری کردووە؛ ناوبراو دوو پاڵەوانێتی و پلەی دووەمی تۆپی بالەی بۆ ئێران لە کیشوەری کۆندا بەدەستهێناوە.
No Comment! Be the first one.