چاویارنیوز _ “ئەلێکسیس سانچێز” دوای 18 ساڵ یاریکردن لە تۆپی پێی ئەوروپا، دواجار دەچێتە خولی ئەمریکی و درێسی مۆنتریال لەبەر دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لەنێویاندا ڕاپۆرتێکی تۆم بۆگێرت لە گوڤاری ئەتلەتیک، مۆنتریال لەگەڵ ئەلێکسیس سانچێز گەیشتووەتە ڕێککەوتن و هێرشبەرە تەمەن 37 ساڵەکە وەک یاریزانێکی ئازاد پەیوەندی بە تیپەکەیەوە دەکات. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سانچێز وەک یاریزانێکی دیاریکراوی یانەی مۆنتریال لە ڕیزبەندی یانەکەدا دەبێت.
گواستنەوەی سانچێز بە مانای کۆتایی هاتنی 18 ساڵ یاریکردنی سانچێزە لە تۆپی پێی ئەوروپا. ئەستێره شیلییەکە له ساڵی 2008ەوه له تۆپی پێی ئەوروپادا یاری کردووه و له یانەکانی وەک ئۆدینێزی، بارسێلۆنا، ئارسناڵ، مانچستەر یونایتد، ئینتەر، مارسیلیا و سیڤیلیا یاری کردووه. گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سیڤیلیە لە کۆتایی وەرزی ڕابردوودا کۆتایی هات و لەو کاتەوە ناوبراو یاریزانێکی ئازادە.
هەروەها هەواڵ بڵاوکراوەکان لە شیلی پشتڕاستی دەکەنەوە کە سانچێز بە گرێبەستێکی دوو ساڵە پەیوەندی بە مۆنتریالەوە دەکات، واتە پێشبینی دەکرێت هێرشبەرە بەئەزموونەکە تا ساڵی 2028 لە تۆپی پێی ئەمریکای باکوور بمێنێتەوە.
No Comment! Be the first one.