چاویارنیوز _ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا یاسای بەهێزكردنی هاودەنگی نیشتمانی و یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی ئیمزاکرد و رایگەیاند، لەئهمڕۆوە دوای بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی رەسمیی توركیا ئەو یاسایە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
سەرۆك كۆماری توركیا پەیامێكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت: هیوادارم یاسای بەهێزكردنی هاودەنگی نیشتمانی و یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی كە بە سازانێكی نموونەیی و بە دەنگی 467 پەرلەمانتار لە پەرلەمانی توركیا پەسەند كرا و لەئهمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، هیوادارم ببێتە هۆی خێر و خۆشی بۆ توركیا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دوای ئیمزاكردنی یاساکە لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە، لەرۆژنامەی فەرمی وەقایعی توركیا لە ژمارە 33344 یاسای ژمارە 7595، بڵاوكرایەوە.
ئەردۆغان یاساکەی ئیمزاکرد
دوای ئەوەی (یاسای بەهێزكردنی هاودەنگیی نیشتمانی و یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی) لەلایەن ئەردۆغانەوە ئیمزاکرا، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
No Comment! Be the first one.