چاویار نیوز- عه‌لی عهبدوئیلاهی له وتارێكدا به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی سوپای پاسداران رایگه‌یاند، “گه‌لی قاره‌مانی ئێران ئه‌مڕۆ شانازی به‌و ده‌سه‌ڵات و ئاماده‌یی و توانا ستراتیجییه هه‌مه‌لایه‌نه ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسداران و هه‌مو به‌رگریكارانی نیشتمانه‌وه به‌رامبه‌ر دوژمنی زایۆنی و وڵاتی زایۆنیستییان گیراونه‌ته‌به‌ر.
عه‌لی عهبدوئیلاهی، له وتاره‌كه‌یدا ئه‌مریكای به “تیرۆریست” وه‌سفكرد و وتی، “ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی هێرشی وێرانكه‌ر و توندی موشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه، خۆی گه‌یانده حاڵه‌تێكی بێده‌سه‌ڵاتی و ماندوبون، هێزه‌كانمان ناچاریان كردن به شێوه‌یه‌كی زه‌لیل داوای ئاگربه‌ست بكه‌ن.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “گه‌لی ئێران له ڕێگه‌ی ئاماده‌بونی به‌رفراوان و به‌ربڵاوی له گۆڕه‌پان و شه‌قامه‌كاندا به‌رده‌وام بوه له پشتیوانیكردنی هێزه چه‌كداره‌كان.
ئاشكراشیكردوه، “هێزه چه‌كداره ئازاكانی ئێران هاوشانی حكومه‌ت و گه‌لی به‌خشنده و داهێنه‌ری ئێران، له پابه‌ندبونی ته‌واویان به ڕێنماییه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، به یه‌كگرتویی وه‌ستاون، به ته‌واوی ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامی یه‌كلاكه‌ره‌وه، ده‌ستبه‌جێ و چاره‌نوسساز بۆ هه‌ڕه‌شه و كرده‌وه‌كانی دوژمن.
عه‌لی عهبدوئیلاهی ده‌شڵێت، “هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ستی باڵایان هه‌یه و ڕێگه ناده‌ن دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆخه‌كه بقۆزێته‌وه یان گێڕانه‌وه‌ی چه‌واشه‌كارانه و درۆینه سه‌باره‌ت به ڕه‌وتی ڕوداوه‌كانی سه‌ر زه‌وی به‌ره‌وپێش ببات، به‌تایبه‌تی له‌به‌ر ڕۆشنایی دۆخی بێده‌نگی سه‌ربازی، سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردن و كۆنتڕۆڵكردنی گه‌روی هورمز، وه‌ڵامی گونجاوی هه‌ر پێشێلكارییه‌كی په‌یمانه‌كان ده‌ده‌نه‌وه.
No Comment! Be the first one.