چاویار نیوز – مامۆستا دڵشاد میرانی مامۆستای ناڕازی لەسلێمانی ڕایگەیاند، زۆرێک لەو هاوڕێیانەی هێشتا بەرگری دەکەن و نەکەوتوونەتە ژێر کاریگەریی هەڕەشەی نانبڕین، پێیان وایە ئەو ئازیزانەی فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە لە کاروانی ڕەتکردنەوە بەجێماون. بەڵام من پێچەوانەکەی دەبینم؛ من پێم وایە ئەوانەی پڕیانکردووەتەوە، هەمان ئەو مرۆڤە دڵسۆز و پاکانەن کە دە ساڵە لە شەقامەکاندا سینگی خۆیان کردووەتە قەڵغان دژی زوڵم و ستەم.
وتیشی، من نەک هەر لۆمەیان ناکەم، بەڵکو دەستی ماندووبوونیان و ئەو عەقڵییەتە فراوانەیان ماچ دەکەم. ئەوان لەبەر بێهەڵوێستی ئەو کارەیان نەکرد، بەڵکو لەبەر ئەوەی شکستخواردوویی و بێبەزەیی دەسەڵاتیان باشتر ناسیبوو؛ زانییان کە ئەم چەتەگەرییە سیاسییە ئامادەیە بۆ چۆکپێدادانی خەڵک، دەست بۆ پیرۆزترین ماف کە “قوتی منداڵە” ببات.
ڕونیشیکردەوە، ئەوانەی پڕیانکردووەتەوە، تەنها قەڵغانیان بۆ پاراستنی خێزانەکانیان دروست کردووە لە بەرامبەر دەسەڵاتێک کە جێژ لەبرسی کردنی هاوڵاتیەکانی دەبینێت.
No Comment! Be the first one.