چاویارنیوز _ محەمەد قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی «ئێکس» رایگەیاندووە، بە درێژایی مێژوو گەلی ئێران رووبەڕووی ئەو وڵاتانە بووەتەوە کە خۆیان بە خاوەنی زەوی و ئاسمان زانیوە و هەوڵی سڕینەوەی شارستانییەتە دێرینەکانیان داوە.
جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەو وڵاتانەی پەلاماری ئێرانیانداوە «لەناو ئاگر و تووڕەییدا هاتن، بەڵام لە تەپوتۆزی زەلیلبوون و شەرمەزاریدا ڕۆیشتن؛ ئەوەی شوێنپێی ئەسکەندەر هەڵبگرێت، چارەنووسی ڤالێریانی دەبێت و دەهێنرێتە سەر ئەژنۆ».
ئەم پەیامەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کاردانەوەی لێدوانێکی مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە وتبووی خۆرئاوا توانای ئەوەی هەیە لە خەوێکی درێژخایەن بەئاگا بێتەوە و ئەو بڵێسەیەی هەزاران ساڵ لەمەوبەر لە یۆنانی کۆندا داگیرسابوو، سەرلەنوێ دابگیرسێنێتەوە.
ئێران رووبەڕووی ئەو وڵاتانە دەبێتەوە کە خۆیان بە خاوەنی گەردوون دەزانن
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بە مێژووی بەرگریی گەلی ئێران کردووە بەرامبەر ئەو وڵاتانەی کە هەمیشە خۆیان بە خاوەن گەردوون زانیوە.
No Comment! Be the first one.