چاویار نیوز- مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند،تا ئەو کاتەی هەنگاوە دوژمنکارانەکان و گوشارە مەیدانییەکانی ئەمریکا ڕانەگیرێن، بونیادنانەوەی متمانە و پێشکەوتنی ڕەوتی گفتوگۆکان بە سەختی ڕووبەڕوو دەبێتەوە.کۆماری ئیسلامی ئێران دەسپێشخەری هیچ جەنگێک نەبووە و هەرگیز خوازیاری پەرەسەندنی نائارامی لە ناوچەکەدا نییە
وتیشی، بەڵام بەردەوامیی هەنگاوە دوژمنکارانەکانی ئەمریکا، لەوانە گەمارۆی دەریایی، لەگەڵ بانگەشەکانی ئەو وڵاتە بۆ چارەسەری سیاسی نایەتەوە، ئەم دژایەتییەش ئاستی بێمتمانەیی لای گەلی ئێران و بەرپرسانی وڵات زیاد کردووە.
No Comment! Be the first one.