چاویارنیوز _ نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سوریا، تۆمەتبارە بەوەی فشاری کردووە بۆ ئەوەی کۆمپانیایەکی بازرگانی نزیک لە خۆی (“تی ئای کەپیتاڵ”) بەشداری لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی بۆری نەوتی کەرکوک-بانیاسدا بکات.
سەرەڕای ئەوەی شارەزایان دەڵێن: ئەم پەیوەندییە بازرگانییە گومان لەسەر بەکارهێنانی پۆستی رەسمی دروست دەکات، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەتیکردووەتەوە کە تۆم باراک هیچ قازانجێکی دارایی راستەوخۆی لە پڕۆژەکەدا هەبووبێت و جەخت لە پابەندبوونی دەکاتەوە.
بۆری نەوتی کەرکوک-بانیاس لە ساڵی ٢٠٠٣وە لەکارکەوتووە، بەڵام بەهۆی کۆتوبەندەکانی ئێران لە تەنگەی هورمز، دووبارە چالاککردنەوەی بە هەزینەی نزیکەی ١٥ ملیار دۆلار گرنگییەکی نوێی پەیدا کردووە.
No Comment! Be the first one.