چاویارنیوز _ محەمەد حەسەن ساعدی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی (سەباح)ی عێراقی دەڵێت: بڕیارە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە و لەکۆبوونەوەکەدا شێوازی دیاریکردنی جێگرەوە بۆ ئەو وەزیرانە دیاری بکرێت کە متمانەی پەرلەمانیان بەدەستنەهێناوە.
وتیشی، چاوەڕواندەکرێت دۆخی ئابووریی عیراق و قەیرانە داراییەکەی تاوتوێ بکرێت، لەگەڵ خستنەڕووی پێشنیاز و تێبینییەکان بۆ باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنان، پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت و کەمکردنەوەی رۆتین بۆ راکێشانی سەرمایەی جۆربەجۆر بۆ وڵات.
کابینەکەی زەیدی تەواودەکرێت
بۆ پرسی کۆتاییهاتنی کابینەکەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە و تاوتوێی چەند بابەتێکی سیاسی و ئابووری دەکەن
No Comment! Be the first one.