چاویارنیوز – لە درێژەی ململانێ سیاسییەکان و ناکۆکییە قووڵەکان، سەرکردەیەکی دیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێرشێکی توند دەکاتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و دەسەڵاتدارانی ئەو حزبە بە دووڕوویی و موزایەدەی سیاسی تۆمەتبار دەکات؛ لە کاتێکدا پێشتر ئامادە نەبوون دان بە پۆستی ڕێبوار تەهادا بنێن، ئێستا بۆ بەرژەوەندیی حزبی سازش بۆ لایەنەکانی تر دەکەن.
ئاسۆ مامەند، سەبارەت بە هەڵوێست و کاردانەوەکانی پارتی لە بەرامبەر ئیدارەی نوێی کەرکوک و پۆستی پارێزگار، ڕەخنەی توندی گرت و ڕایگەیاند: «تاوەکوو ڕێبوار تەها پارێزگار بوو، نەهاتن پیرۆزبایی لێ بکەن و دانیان پێدا نەنا، کەچی ئێستا ئەو هەموو موزایەدە و چەواشەکارییە چییە کە دەکرێت؟»
ئەم لێدوانە توندەی ئاسۆ مامەند لە کاتێکدایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەڕای ڕەتکردنەوەی پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێیی کەرکوک بە سەرۆکایەتیی ڕێبوار تەها (کاندیدی یەکێتی) و بەشدارینەکردن لە کۆبوونەوەکانیدا، لە هەمان کاتدا لە پێناو پۆست و بەرژەوەندییەکانیدا لە بەغدا و ناوچەکانی تر ئامادەیە سازش بکات و ڕەفتارێکی دووڕووانە لە بەرامبەر پرسی کورد و پێگەی کەرکوک پەیڕەو بکات، کە ئەمەش کاردانەوە و تووڕەیی توندی لای لایەنەکانی تری لێکەوتووەتەوە.
No Comment! Be the first one.