چاویارنیوز _ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم تەنها 60 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی ئامادەکردووە، بەڵام بەغداد ئامادە نییە ئەو بڕە وەربگرێت و داوای 120 ملیار دینار دەکات.
رایگەیاندووە، بەغداد جەختدەکاتەوە لەوەی کە پێویستە 120 ملیاری بەدەست بگات تا مووچە بنێرێت، ئەگینا مووچە بە لێبڕینی 120 ملیارەوە دەنێرێت.
وتوویەتی، ئەگەر بەغداد ئەم مانگەش لێبڕین لە مووچە بکات، ئەوا کورتهێنانی زیاتر ڕوودەدات و ژمارەیەک زۆر لە مووچەخۆر مووچەکانیان زۆر دوادەکەوێت.
حکومەتی فیدراڵ داهاتی نانەوتی لەهەرێم دەوێت
بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دەیەوێت نیوەی داهاتی ناوخۆ بنێرێت، بەڵام حکومەتی فیدراڵ وەریناگرێت
No Comment! Be the first one.