چاویارنیوز _ ماڵپەڕی ANB ی عێراقی بڵاویکردەوە، دادگای فیدراڵی عێراق، 20ی ئەیلولی 2026ی وەک وادەی دانیشتنی دادگای تایبەت بە دەسەڵاتی یاسایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دیاری کرد.
بەپێی زانیارییەکان، لە داواکارییەکەدا داواکراوە کە ماوەی کابینەی نۆیەم لە 10ی تەمموزی 2023 کۆتاییپێهاتووە و لەو بەروارەوە بە حکومەتێکی چاودێر هەژمار دەکرێت و دەسەڵاتەکانی لە بڕیار و گرێبەستە ستراتیژییەکان سنووردارە و هەموو ئەو کارانەی دوای تەواوبوونی ماوەی دەسەڵاتەکەی ئەنجامدراون کە لە بازنەی ئەرکە کارگێڕییەکان و حکومڕانیەکان دابووە پووچەڵ بکرێنەوە.
دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر حکومەتی هەرێم دەدات
بەپێی زانیارییەکانی میدیای عێراقی، دادگای فیدراڵی کاتی بڕیاردانی لەسەر حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی هەرێم دیاریکردووە و هەر بڕیارێکیشی شایانی رەتکردنەوە بێت باتڵدەکرێتەوە
No Comment! Be the first one.