چاویارنیوز _ ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باس لەوە دەکات، لەگەڵ برای بەرێزم دکتۆر غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوایەکمان ئاراستەی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ کردووە بۆ وردبینی و ئامادەکردنی راپۆرتێک لەبارەی ئەو (٥٠ هەزار بەرمیل) نەوتە خاوەی کە رۆژانە بۆ هەرێم تەرخانکراوە بەمەبەستی بەکارهێنانی ناوخۆیی.
بەپێی نووسراوەکەی ئەو دوو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسراوەکەیاندا ئاشکرایانکردووە، بەرهەمە نەوتییەکان (بەنزین، گاز و نەوتی سپی بەرهەمەکانی تر) کە لەم بڕە نەوتە بەرهەم دێت، بە نرخی بازاڕ لە ناو هەرێم فرۆشراون و نەک بە نرخی مەدعوم بە هاووڵاتیان و ئەمەش پێشێلکردن و بارگرانییە بۆ سەر هاوڵاتیان.
داوایەک لەدیوانی چاودێری دارایی عێراق دەکرێت
دوو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایانگەیاندووە، داوایەکمان ئاراستەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق کردووە بۆ ئاگاداربوون لە بڕی ئەو نەوتەی بۆ پێویستیی ناوخۆیی تەرخانکراوە
No Comment! Be the first one.