چاویارنیوز – عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بە سەردانێکی فەرمی بەغدای بەجێهێشت و بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “عەلی فالح ئەلزەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەغدای بەرەو ئەمریکا بەجێهێشت”.
ئەو وەفدەی یاوەری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن لە 27 کەس پێکهاتوون کە بریکار و وەزیر و ڕاوێژکاریان تێدایە و بڕیارە لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا تاوتوێی پرسەکانی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و وەبەرهێنان بکەن.
حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەت، ڕایگەیاند ئەم سەردانە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراقە ، لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەش و هاوسەنگەکان.
هەروەک وتی: سەردانەکە گرنگییەکی زۆری هەیە، بەتایبەت کە لە کاتێکی هەستیاری ناوچەییدا دێت.
ئاماژەی بەوەشکرد : لە چوارچێوەی یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن کە لە نێوان عێراق و ئەمریکا واژۆ دەکرێن، بوارەکانی نەوت و گاز و هێنانی کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی ئەمریکا دەگرێتەوە، کە ئاستی بەرهەمهێنانی وزە بەرز دەکەنەوە و ڕێگەی دیکە دەدۆزنەوە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گەرووی هورمز.
ڕاشیگەیاند: سەردانەکە ئامانجی قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانە لەگەڵ واشنتن.
ڕوونیشیکردەوە : کە “گفتوگۆکان سەرنج دەخەنە سەر مەلەفە گرنگەکان، کە دیارترینیان پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و وەبەرهێنانەکانە.
هەروەک ئاماژەی بەوەشدا: خاڵی جیاواز لەم سەردانە ئەوەیە کە تەوەری سەرەکییەکەی ئابوورییە.
وتیشی: هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕێککەوتنامەی چوارچێوەی ستراتیژیدا نییە و هەموو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەکان لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە دەبێت.
No Comment! Be the first one.