چاویارنیوز _ د.سامر قاسم داود بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، عێراق بەتەواوی چووەتەناو سیستمی (ێەسیکۆدا)ی جیهانی، ئەم هەنگاوەش تەنیا بۆ رێگری “لە ساختەکاری و قاچاخچێتی” نییە، بەڵکو دەرگایەکی گەورە بۆ بازرگانانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە تاوەکو بە نرخی رەسمییی (1320 دینار)، دۆلار لە بانکی ناوەندی وەربگرن. هەروەها مزگێنیی ئەوەش دەدات کە بە جێبەجێکردنی ئەم سیستمە، خاڵە گومرگییە ناوخۆییەکانی کەرکووک و مووسڵ هەڵدەگیرێن.
سەبارەت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دکتۆر سامر دەڵێت: ئیرادەیەکی راستەقینە لای هەردوولا هەیە و کۆبوونەوەکان گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی.
پێشبینیش دەکات، لە دوو تا سێ مانگی داهاتوودا، جێبەجێکردنی کردەیی سیستمەکە لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات. ئەمە نەک هەر رێکارەکان یەکدەخات، بەڵکو پێمانوایە داهاتی گومرگی هەرێمی کوردستان بەلایەنی کەمەوە دوو هێندە زیاد دەکات.
No Comment! Be the first one.