چاویارنیوز _ حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە ناردنی دۆلار بۆ عێراق دەستیپێکردووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێك وەستابوو.
باس لەوە دەکات، ئەم هەنگاوەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، پاڵپشتی واشنتنە بۆ حکومەتی عەلی زەیدی و بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا سەرۆک وەزیران سەردانی واشنتن بکات.
جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەم هەنگاوەی ترەمپ پەیامی هاوکاری و بەهێزکردنی هاوبەشی ئابوریی نێوان هەردوو وڵاتە، دەستپێکردنەوەی رەوانەكردنی دۆلار، ئاماژەیەكی ئەرێنییە بۆ ئەوەی عێراق لە چوارچێوەی مامەڵەی نێودەوڵەتیدایە، پێش سەردانەکەی زەیدی بۆ واشنتۆن و لە روانگەی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشییەوە تەماشای عێراق دەکرێت.
ناردنەوەی دۆلار بۆ عێراق دەستپێکردۆتەوە
وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت: ماوەیەکە ناردنی دۆلای بۆ عێراق دەستی پێکردووە، ئەوەش بەهێزبوونی ئابووریی عێراقە
No Comment! Be the first one.