چاویارنیوز _ گوڵاڵە سدیق رۆژنامەنووس و شارەزای ئابووری دەڵێت: <span;>کاتێک گەندەڵکاران بڕێکی یەکجار زۆر دیناری کاشیان لەبەردەستدا دەبێت، بۆ شاردنەوەی شوێنپێی دزینیەکە و بۆ ئاسانکاری لە گواستنەوەی پارەکە بۆ دەرەوە، ئامادەن بە هەر نرخێک بێت لە بازاڕی ڕەشدا ببنە کڕیاری دۆلار. ئەمەش داواکارییەکی دەستکرد و یەکجار گەورە لەسەر دۆلاری کاش دروست دەکات. کاتێک ئەم دینارانە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و دەگەڕێنەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، ئەو هێزە کڕیارە گەورە و نایاساییە لە بازاڕی ڕەشدا نامێنێت، ئەمەش فشار لەسەر دۆلار کەم دەکاتەوە و نرخەکەی دادەبەزێنێت.
باس لەوە دەکات، ئەو دینارە زۆرەی لای گەندەڵکارانە، دەبووە سووتەمەنی سەرەکی بۆ کڕینی دۆلاری کاش لە بازاڕی ڕەش و پاشان قاچاخکردنی بۆ دەرەوەی وڵات. کاتێک حکومەت ئەو سەرچاوە داراییە وشک دەکات، توانای قاچاخچێتی کاش بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە، چونکە ئیتر “دیناری کاشی بێ سەرچاوە” لە بازاڕدا نامێنێت کە بتوانرێت بکرێتە دۆلار.
No Comment! Be the first one.