چاویارنیوز _ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (13ی تەممووزی 2026)، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق، بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی باڵای حکومی و ئابووری بە سەردانێکی رەسمی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوت.
وەفدەکەى عیراق لەم سەردانەدا پێنج دۆسێی هاوبەش لەگەڵ لایەنی ئەمریکی تاوتوێ دەکات، کە لە پێشەنگیاندا پرسە سیاسی و ئەمنییەکانن، لەگەڵ پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێناندا.
وەفدەکەش پێکهاتووە لە:
وەزیرانی دەرەوە، دارایی، نەوت، کارەبا، و بازرگانی.
پارێزگاری بانکی ناوەندی و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی.
ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، راوێژکاران و بەرپرسانی باڵای دەوڵەت.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمان.
No Comment! Be the first one.