چاویارنیوز _ بەپێی نوسراوێکی رەسمیی وەزارەتی بازرگانی عێراق کە هاووڵاتیانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە، خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ پسولەی ئەلیکترۆنی زیادکراوە.
ئاماژە بەوە دەکات، ئەم خزمەتگوزارییە بۆ ئەو خێزانانەیە تازە پێکهاتون و فۆڕمی خۆراکیان نییە و لە پسوولەی خێزانەکانیان تۆمارن، دەتوانن پسوولەکانیان جیابکەنەوە، ئەم هەنگاوە تەنها ئەو هاوسەرانە دەگرێتەوە کە هەردووکیان ناوەکانیان سەربە پسوولەی خێزانێک بێت، لەئایندەدا خزمەتگوزاری زیاتر بۆ جیاکردنەوەی پسوولە بۆ ئەو هاوسەرانەی تائێستا بەجیان و لە پسوولەی خێزانی خۆیان تۆمارن.
رایگەیاندووە، بۆ جێبەجێکردنی لە رێگەی ئەپلیکەیشنی پسوولەی ئەلیکترۆنیی خۆراک، پێویستە کەسەکان کارتی نیشتمانییان هەبێت و بەڵگەنامەی هاوسەرگیری بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان، بەڵام ئەگەر کارتی نیشتمانیی دووهاوسەرەکە نوێ بوو، ژمارەی خێزانیان یەک بوو، پێویست بە بەڵگەنامەی هاوسەرگیری ناکات.
بازرگانی عێراق ئاگادارییەک بۆ هاووڵاتیان بڵاودەکاتەوە
وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، ئێستا خزمەتگوزارییەکیتر بۆ پسووڵەی ئەلیکترۆنی لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق و هەرێم، زیادکراوە
No Comment! Be the first one.