چاویارنیوز _ عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و تۆم باراک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق، لە بەغداد کۆبوونەوە و جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چەککردنی تەواوەتی گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا کردەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی هاوبەشی هەردوو لا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، هەردوولا دیدگایەکی هاوبەشیان بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی دوور لە تیرۆر و جێبەجێکردنی پلانی چەککردن و هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو گرووپ و پێکهاتە چەکدارانە تاوتوێ کردووە کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت کاردەکەن. لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە دەبێت چەک تەنها بەدەست دەوڵەتەوە بێت و سەروەریی خاکی عێراق بەتەواوی بپارێزرێت، بۆ ئەوەی عێراق لە ململانێکان بەدوور بێت و خاکەکەی بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی ناوچەکە بەکارنەهێنرێت.
عەلی زەیدی و تۆم باراک کۆبوونەوە
لە بەغداد، سەرۆک وەزیرانی عێراق و نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق و سوریا کۆبوونەوە، هەردوولاش جەختیانکردەوە لە بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات
No Comment! Be the first one.