چاویارنیوز – عەلی زوبەیدی، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاندووە هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر فەرمانی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقدا نین و خاوەن چەک و ڕێکخستنی سەربەخۆی خۆیانن.
زوبەیدی دەشڵێت پێویستە ئەم دۆسێیە بەپێی دەستوور ڕێکبخرێتەوە و پێشمەرگە بخرێتە ژێر چەتری فەرماندەیی ناوەندی، بەمەبەستی یەکخستنی بڕیاری ئەمنی و چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر تەواوی پێکهاتە چەکدارەکاندا بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات.
No Comment! Be the first one.