چاویار نیوز -محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل پەیامێکی لە ئێکس بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، ”ئاگربەست تەنیا ئەنجامی خۆڕاگریی حیزبوڵڵا و یەکڕیزیی بەرەی موقاوەمە بوو.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێ، بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئاگربەستەکەی لوبنان و ئیسرائیل دەکەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات: ”تاوەکو بەدەستهێنانی سەرکەوتنی تەواوەتی یەکگرتوو دەمێنینەوە.
بە گوتەی محەممەدباقر قالیباف، ئێران بە ”وریایی”ـەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم ئاگربەستەدا دەکات و تاوەکو بەدەستهێنانی ”سەرکەوتنی تەواوەتی” یەکگرتوو دەمێننەوە.
No Comment! Be the first one.