چاویار نیوز – کاوە عەلی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووپەردەلەسەرشاردنەوەی ڕاستییەکان” لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لادەدات و ڕایدەگەیەنێت کە خشتە فەرمییەکانی مووچە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٦ چەواشەکارییان تێدایە.
دیزەبەدەرخونی مووچەی ٣ مانگ: لە ساڵی ٢٠٢٠دا تەنها ٩ مانگ مووچە دراوە، بەڵام وەزارەت بە ئاشکرا “ساختەکاری” لە ژمارەکاندا کردووە و وا نیشانی دەدات کە ١٢ مانگی تەواو دابەشکراوە.
٢.٦ تریلیۆن دینار “حەپەلووش” کراوە: بڕی پارەی ئەو ٣ مانگەی ساڵی ٢٠٢٠ کە وەزارەت دەیەوێت لەبیری خەڵکی بباتەوە، پتر لە ٢ تریلیۆن و ٦٦٢ ملیار دینارە؛ ئەم پارە زەبەلاحە نە کراوە بە پاشەکەوت و نە بە قەرز، بەڵکو چارەنووسی بە نادیاری جێهێڵدراوە.
پوختە: وەزارەتی دارایی لە جیاتی دانپێدانان بە قەرزەکانی فەرمانبەران، لە ڕێگەی خشتەی نوێوە دەیەوێت سێ مووچەی تەواو و تریلیۆنەها دینار لە مێژووی دارایی هەرێم بپەڕێنێت و ونی بکات.
No Comment! Be the first one.