چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکان ئەو گرێبەستانەی لەنێوان وەزیری نەوتی عێراق و بەسەرپەرشتیی تۆم باراک ئیمزاکراون، رێگە بە کۆمپانیای “کۆنۆکۆ فیلیپس”ی ئەمریکییە دەدات بێتەناو کێڵگەکانی کەرکووک وەک (بابا، ئەڤانە، بای حەسەن و جەبوور) و بەهاوبەشی لەگەڵ BPی بەریتانی کاربکات، بەو پێیەی ئەم کێڵگانە دەكەونەسەر هەمان ئەو زۆنە جیۆلۆجییەی کە کێڵگەی نەوتی “خوورمەڵە”ی لەسەرە، ئەوا مەترسیدارە بۆ تەواوی نەوتیی ژێر دەسەڵاتی هەرێم و ئەمەش خنکاندنی پێگەی وزەی هەرێم و کەمکردنەوەی نەوتی هەرێمە.
چیتر هەرێم ناتوانێت هی بڕە نەوتێک بفرۆشێت و بڕیاری دادگای پاریس دژی تورکیا، رێگرە لەوەی مامەڵە لەگەڵ نەوتی هەرێم بکات، بەمەش لە نەخشەی وزەدا بەغدا پێگەکەی بەهێز بووە و ئەمریکاش بەو هەنگاوە دڵخۆشە.
عێراق رێککەوتنێکی گەورەی لەبواری نەوتدا کرد و هەرێم زەرەرمەندە
رێککەوتنەکانی عێراق و ئەمریکا هەنگاوێکە بەدڵی نەوتی هەرێمدا دەڕوات و زەرەرێکی گەورە بە نەوتی هەرێم دەگات
No Comment! Be the first one.