چاویارنیوز _ ئەمیر مەعموری پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ئاشکرایکرد، لە یەکێک لە حاڵەتەکانی دزیکردن لە لقی بانکی رافیدەین لە پارێزگای دیوانیە، سندوقەکانی پارە کە دراوی جۆری 50 هەزار دینارییان تێدابووە، تاڵانکراون و لە جێگەی ئەوە دراوی هەزار دینارییان تێدا دانراوە.
ئاماژە بەوە دەکات، لە کاتی پرۆسەی دزیکردنەکەدا، دوای ئەوەی دراوە 50 هەزار دینارییەکان بە دراوی هەزار دیناری گۆڕدراونەتەوە، سندوقەکان دووبارە داخراونەتەوە و گەڕێنراونەتەوە بۆ شوێنی پێشووی خۆیان.
دزییەکی سەیر لە عێراق
ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: بانکێک لە دیوانییە تاڵان کراوە و تەواوی پارەکەی دزراوە
No Comment! Be the first one.