چاویارنیوز – سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز، جەختیان کردەوە لەسەر گرنگیی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکانی ناوچەکە.
لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماردا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتووە، هاتبوو: “سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز کرد”.
ئاماژەی بەوەشکرد کە “لە دیداری نێوانیاندا، تاوتوێی بارودۆخی ئاسایشیی وڵات و پێشهاتە هەرێمییەکان کرا، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکانی ناوچەکە، لەگەڵ کارکردن بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و دامركاندنەوەی قەیرانەکان”.
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە “لە ئاخاوتنی نێوانیاندا ستایشی ئەو قوربانییانە کرا کە لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانەوە بە سەرجەم جۆرەکانیانەوە پێشکەش کراون، بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی پاراستنی دەستکەوتە ئاسایشییە بەدیهاتووەکان”.
No Comment! Be the first one.