چاویارنیوز _ کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە (سۆمۆ) بڵاویکردەوە، عێراق لە مانگەکانی مایس و حوزەیراندا 32.1 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و داهاتی 2.3 ملیار دۆلاری بەدەستهێناوە، ئەمەش بەردەوامیی دابەزینی هەناردەی نەوتی وڵاتەکەیە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، لە کۆتایی مانگی شوباتەوە.
ئاماژەی بەوە کردووە، بەگوێرەی ئامارەکان، 20.2 ملیۆن بەرمیل لە بەسرەوە، 10.3 ملیۆن بەرمیل لە کەرکووکەوە و 1.56 ملیۆن بەرمیل لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان هەناردە کراون.
رایگەیاندووە، دابەزینی فرۆشی نەوت بۆ بەردەوامیی ئاستەنگییەکانی هاتووچۆ لە گەرووی هورمز دەگەڕێتەوە.
بەهۆی گرژییەکانەوە، هەناردەی عێراق لە مانگی ئاداردا بۆ 18.6 ملیۆن بەرمیل دابەزی، لە کاتێکدا لە شوباتدا زیاتر لە 99 ملیۆن بەرمیل بوو، لەبەرامبەردا، عێراق هەوڵەکانی بۆ هەناردەکردن لە رێگەی رێڕەوە بەدیلەکان چڕکردووەتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە هێڵی بۆریی تورکیا – عێراق لە قۆناغی کۆتاییدایە بۆ هەناردەکردنی ڕۆژانە تا 350 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک.
No Comment! Be the first one.