چاویارنیوز _ د. مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی و ئابووری لەلێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی (الصباح) دەڵێت: پێویستە خەرجییە گشتییەکان رێکبخرێت و دامەزراوەکانی دەوڵەت و ئەرکە خزمەتگوزارییەکان لە هەر تەنگژەیەکی دەرەکی بپارێزرێن.
راوێژکارەکەی سەرۆکوەزیران وتوویەتی، دەسەڵاتە داراییەکان هەموو بژاردەکان بەکاردەهێنن، لەوانەش قەرزی ناوخۆیی بۆ پڕکردنەوەی هەر بۆشاییەکی کاتیی نەختینە تا مووچە و خەرجییە بنەڕەتییەکان بەبێ پەککەوتن دابین بکرێن.
رایگەیاندووە، قەبارەی خەرجیی مانگانەی مووچە و خانەنشینی و تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی نزیکەی (8) تریلیۆن دینارە، بەڵام کاتێک خەرجییە حاکمە تشغیلییەکان زیاد دەکرێت، کۆی گشتی پابەندبوونە داراییەکانی مانگانەی دەوڵەت دەگاتە نزیکەی (10) تریلیۆن دینار.
No Comment! Be the first one.