چاویارنیوز _ هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: حکومەتی عێراق بەهیچ جۆرێک شەڕی گروپە چەکدارەکانی عێراق ناکات و کۆتایی مانگی نۆ چەک تەنها لەدەستی دەوڵاتدا دەبێت.
باس لەوە دەکات، حکومەتی عێراق کۆتایی مانگی (30ی مانگی نۆ)ی داناوە بۆ ئەوەی تەواوی گروپە چەکدارەکان چەکەکانیان رادەستی دەوڵات بکەن.
ئەو کاتەی حکومەتی عێراق بۆ گروپەکانی داناوە، هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵاتی لە عێراق.
عێراق شەڕی گروپە چەکدارەکان ناکات
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهیچ جۆرێک بیر لەوە ناکەنەوە جەنگ لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی ناو عێراق بکەن
No Comment! Be the first one.