چاویارنیوز _ میدیای رەسمیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێشکەشکردنی مامەڵەی داواکاری بۆ وەرگرتنی قەرزی نیشتەجێبوون بۆ ساڵی 2026 لەعیراق دەستپێكرد كە بڕەكەی 60 ملیۆن دینارە، بەڵام قەرزەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.بەپێی زانیارییەکان، خشتەی پێشکەشکردن بۆ قەرزی نیشتەجێبوون لە پارێزگاکانی عیراق و کەرکووک دیاریکراوەو ئەمڕۆ یەکشەممە دەستپێدەکات و تا 27ی مانگ بەردەوام دەبێت.
حکومەتی عێراق قەرز دەدات بە هاووڵاتیان و هەرێم ناگرێتەوە
ئەمڕۆ میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، حکومەت دەستیکردووە بە پێدانی قەرزێكی 60 ملیۆن دیناری بەهاووڵاتیان بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون، بەڵام هەرێم ناگرێتەوە
No Comment! Be the first one.