نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ئەو دەستوەردانە زەقەی ئەمریکا لە کاروباری عێراق و کاندیدکردنی وەزیرەکان قبوڵکراو نییە.
ئەگەر بە قسەی ترەمپ بکەن، دەبێت بۆ هەموو هەنگاوێک ڕەزامەندی ئەو وەربگرن، بەڵام ئێمە بڕیاری خۆمان داوە و هەفتەی داهاتوو بە ئیرادەی عێراقییان کابینەی حکومەت تەواو دەکەن.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هەروەها بەرگری لە مانەوەی چەکی سووک و مامناوەندی لای گروپە چەکدارەکان کرد و وەک پێویستییەک بۆ بەرگری لە عێراق بەرامبەر هەڕەشەکانی وەک داعش وەسفی کرد، بەو مەرجەی هەموو چەکێک لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیدا بێت.
هاوکات ئاشکرای کرد، لەگەڵ لایەنەکان ڕێککەوتوون لەسەر گۆڕینی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و هێنانەدی چەند گۆڕانکارییەک لە یاسای هەڵبژاردندا، بەجۆرێک کە کارتی نیشتمانی ببێتە بنەمای سەرەکی بۆ دەنگدان.
No Comment! Be the first one.