چاویارنیوز _ لوقمان وەردی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: بەو جۆرەی پارتی داوای دەکات، حکومەتی هەرێم پێکناهێنرێت و هەرێمی کوردستانیش بەرەو وێرانبوون دەڕوات.
وتیشی، لە هەرێمی کوردستان پارتی تەنها خەمی پۆستەکانی بارزانییەکانە و تەنها خۆیی مەبەستە، دەیەوێت خۆی حاکم و حوکمڕانی هەرێمی کوردستان بێت و حزبەکانیتر چاویان لەدەستی ئەو بێت، ئەم مۆدێلەش بەسەرچووە و ئاغایەتیی لەکەس قبوڵناکرێت.
باس لەوە دەکات، پێشتر پارتی لەگەڵ گۆڕان ویستیان یەکێتی ئاوت بکەن و نەیهێڵن، کەچی ئێستا دەڵێت نابێت یەکێتی و نەوەی نوێ هاوپەیمانییان هەبێت، ئەمە نەزانینە لەکاری سیاسی و نایەوێت بێتەژێر باری ئەمری واقیع.
پارتی هەرێمی کوردستان بەرەو وێرانبوون دەبات
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی باس لەوە دەکات، پارتی دەیەوێت خۆی حاکمی وڵات بێت و ئەمەش بۆ کەس ناچێتەسەر.
No Comment! Be the first one.