چاویارنیوز _ عەلی جیهانگیر وتەبێژی وەزارەتی کۆچبەرانی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، ٦٠٠ خێزانی ئاوارەی ناوچە جیاوازەکانی عێراق لە کەمپەکانی دهۆکەوە دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
راشیگەیاندووە، ئەم کاروانەی ئاوارەکان، یەکەم کاروانی ئەم ساڵی ئاوارەکانە کە دەگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان، بۆ ئەو مەبەستەش بۆ هەر خێزانێک بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزاردینار وەک دیاری دەدرێتێ، لەگەڵ ئەوەشدا تێچووی گەڕانەوەیان لەلایەن رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە دەدرێتێ.
بەپێی ئەو زانیارییانەی وتەبێژی وەزارەتی کۆچبەران بڵاویکردۆتەوە، لە ئێستادا 18 هەزار خێزانی ئاوارەی عێراقی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستاندان، زۆربەشیان ئاوارەی ئێزدیی سەردەمی جەنگی داعشە و دابەشکراون بەسەر 22 کەمپی جیاوازدا کە 18 کەمپیان دەکەوێتە سنووری پارێزگای دهۆک.
وتەبێژی وەزارەتەکە وتیشی، بودجەی ساڵانەی وەزارەتەکەیان 276.9 ملیاردینارە، لەو بڕەیش 15.9ی بۆ مووچەی فەرمانبەرەکانێتی.
No Comment! Be the first one.