چاویارنیوز _ چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە كۆبوونەوەی شەوی رابردوودا كە لە نوسینگەی هادی عامری ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدرو بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچووە، تاوتوێی دوایین پێشهاتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان كراوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، زەیدی ئاماژەی بەوە کردووە گفتوگۆکانی پەیوەست بە تەواوکردنی کابینەی حکومەت لەم هەفتەیەدا کۆتاییان پێدێت، بە مەبەستی رەوانەکردنیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە هەفتەی داهاتوودا تا دەنگیان لەسەر بیدرێت.
راگەیەندراوەکە روونیشی کردووەتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی بەدواداچوونی بۆ بارودۆخی دارایی و ئابووریی وڵات کردووە لە سایەی لێکەوتەکانی جەنگی ناوچەکەو پەککەوتنی هاتووچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز.
لە پرسی پەرلەمانیشدا، چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوەچوونی کارەکانی لەسەر پێشنیازی یاسا گرنگەكان تاوتوێ کرد، لە سەروویانەوە یاسای بودجەی گشتی و یاسای دەستەی حەشدی شەعبی.
ئەم هەفتەیە حکومەتە نوێکەی عێرا تەواودەکرێت
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەم هەفتەیە كابینەی حكومەت تەواودەكرێت و هەفتەی داهاتوو رەوانەی پەرلەمان دەكرێت بۆ دەنگدان.
No Comment! Be the first one.