چاویارنیوز _ماڵپەڕی “الحرة” لە سەرچاوەیەکیی عێراقییەوە زانیویەتی و بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای ئەمنی عێراق سەردانی سعودیە دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە کۆدەبنەوە، ئەو کەناڵە باس لەوە دەکات، ئامانجی سەردانەکە تایبەتە بە دوایین هێرشە درۆنییەکانی سەر سعودیە، کە بەرپرسانی ریاز پەنجەی تۆمەت ئاراستەی گروپە چەکدارەکانی عێراق دەکەن.
باس لەوە دەکات، لەکۆبوونەوەی نێوان هەردوولادا، باس لە زیادکردنی هەماهەنگییە هەواڵگرییەکان دەکەن، تا رێگری بکەن لە دوبارەبوونەوەی هێرشی سەر سعودیە لەناو خاکی عێراقەوە.
پێشتریش میدیاکانی عێراق بڵاویانکردبووەوە، وەفدێکی ئەمنی سعودیە بەسەرۆکایەتیی خالید بن عەلی حمێدان سەرۆکی هەواڵگری سعودیە سەردانی بەغدایان کردبووە و لەگەڵ عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەتەوە.
No Comment! Be the first one.