چاویارنیوز _ دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگای ناوەندیی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق رایگەیاند، لە دۆسێی بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، تۆمەتباری دەستبەسەرکراو (عەدنان جومەیلی) و ئەو لایەنانەی تێوەگلاون لەگەڵیدا. لە هەرێمی کوردستان، دەستبەسەر بڕی ٢٠ ملیۆن و ٣٤٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی و ٢٠٠ ملیۆن دیناری عێراقیدا گیراوە، جگە لە گەڕاندنەوەی ٦٠ کیلۆگرام زێڕ و دەستبەسەرداگرتنی ٧ ئۆتۆمبێل.
بەپێی زانیارییەکان، قۆناغی داهاتوو دەست بەسەر موڵکەکانی ناوبراو لە پرۆژە نیشتەجوونە گرانبەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
تایبەت بە دۆسێی گەندەڵی، وەفدێکی عێراق دێتە هەرێم
بەپێی زانیارییەکان، ئێستا وەفدێکی حکومەتی عێراق لە هەرێمی کوردستانە و لێکۆڵینەوە لە دۆسێیەکی گەندەڵی دەکات.
No Comment! Be the first one.