چاویارنیوز _ هاوڕێ تۆفیق راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەڵێت: بەهۆی جەنگەوە تەنگەی هورمز داخراوەو رێرەوی ناردنە دەرەوەی نەوت زۆر سنورداربووە و داهاتی گشتی زۆر کەم بۆتەوە. حکومەتی فیدراڵ، قەیرانی تەرخانکردنی بودجەی بەکاربردن( مووچە) ی رووبەروو بۆتەوە. بۆ ئەو مەبەستە ئەم هەنگاوانەی جێ بەجێکردووە:
یەکەم، لەسەردەمی حکومەتی سودانی پارەی دینار چاپ کراوە ، هەتاوەکو مووچەی پێ بدەن. ئەم هەنگاوە لەگەڵ ئەوەی سودی هەبووەو چارەسەری کاتی دابەشکردنی مووچەی کردووە، بەڵام رەنگە لە درێژخایەن هەڵئاوسانی نەختینەیی دروست بکات.
دووەم، ئێستا حکومەت دوو پلانی تری بەردەستە.
١_ ئەوانیش قەرزی ناوخۆ و دەرەکی.
٢_ سێ سفری سەر دینار لاببات. حکومەتی عێراق لە بیرکردنەوەدایە کە سێ سفر لەسەر دراوی دینار لاببات. بۆ نمونە (٢٥٠٠٠) بیست و پێنچ هەزار دینار، کاتێک کە سێ سفرەکەی لائەبیت ئەبێت بە (٢٥) بیست و پێنچ دینار،. بەهەمان شێوە بۆ بە ژمارەی بەهای دراوەکان. لە بری یەک ملیار ئەبێ یەک ملیۆن.
رایگەیاندووە، ئامانج لەم هەنگاوە پاراستنی بەهای دینارە ، چونکە پارەیەکی زۆر چاپکراوەو بەم هۆیەوە رووبەرووی هەڵئاوسانی نەختینەیی ئەبنەوە لەلایەک و لەلایەکی تر بەهای دینار بۆ دۆلاری ئەمریکی بگۆڕن، بۆ نمونە سەد دۆلار بەهاکەی بۆ دیناری عێراقی پاش لێکردنەوەی سێ سفرەکەی بکەن بە(١٥٠) سەدو پەنچا دینار. بەمەش کورتهێنانی بودجەی بەکاربەری مووچە بەشێکی چارەسە بکەن.
No Comment! Be the first one.