چاویارنیوز _ ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوێنێ میوانداری پاریزگاری بانکی ناوەندیمان کرد لەلێژنەی دارایی (تائەمڕۆش هەر لەلێژنەی دارایی دەوام دەکەم) کۆمەڵێک بابەتی هەستیارمان تاوتوێ کرد لەهەمووی گرنگتر بۆ بازار سفرەکانی سەر دینارو گۆرینی دراوەکە بوو:
دەڵێت: سەرەتا گۆرینی دراو لە دەسەڵاتی بانکی ناوەندییە بەپێی ماددەی (١٦) و (٣٢) لەیاسای بانکی ناوەندی ژمارە (٨٢) ی ساڵی (٢٠١٧) هەموارکراو ، بۆ ئەو مەبەستە بانکی ناوەندی لەساڵی (٢٠١٢) لەهەوڵی ئەوەدایە کە دراوەکەی بگۆڕێت و لە ئێستەشدا هەموو نمونەو شێوەو قیاسەکانی حازرن، بڕی ئەو وەرەقە چاپکراوانە (٧) ملیارو نیو وەرەقەیە بەهەموو فیئەکانیەوە ،کەتێچووەکەی بڕی (٢٥٠) ملیۆن دۆلای تێدەچێت و چوار وڵات دیاریکراوە کە ئەوانیش (ئەڵمانیا -فەرەنسا ـ ئوسترالیا -بریتانیا) ن ،بەتێبینی ئەوەی هەمان نرخ و هەمان بەهایان هەبێت.
ئاماژە بەوە دەکات، هۆکاری گۆرینی دراوی عێراقیش ئەم خاڵانەی خوارەوەیە:
یەکەم : برێک دراوی عێراق چوتەدەرەوەی سیستەمی بانکی ودەیانەوێت ئەو پارانە بسوتێنن
دووەم : لەئەنجامی بونی گەندەڵیەکی گەورەو لێپێچینەوەی دەزگای دەست پاکی بڕێکی زۆری نەختینەی عێراق شاراوەتەوە لە باخ و مەزراو شوێنە نهێنیەکانداو دەیانەوێت ئەم بڕانە بخەنەوە نیو دەزگای بانکەوە
سێ هەم : لەبەرئەوەی دراوی عێراق لە ٢٠٠٥ چاپ کراوەو هەمان شێوازی هەیە بۆیە ترسی تەزویرکردنی زۆر بوە لەکاتێکدا دراوەکە هەندێ خاڵی لاوازی هەیە .
چوارەم : لەبەر ئەوەی هیچ ناوەندێک نییە کە دراوی عێراچی چالاکی تێدا ئەنجام بدرێت و هاوڵاتیان متمانەیان بەسیستەمی بانکی نییە بۆ خەزنکردنی پارەکانیان سەرمایەیەکی نەختینەیی زۆر بۆتە سەرمایەی عاتڵ و دەیانەوێت ئەم سەرمایەیە بکەوێتەوە چالاکی و گۆرینەوەی لەرێگەی بانکەوە دەبێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لەمەودوا پارە زیادەکانیان لەبانک دابنێن .
ئەم پرۆسەیە لەنێوان ٣ساڵ تا ٧ ساڵی دەوێت.
No Comment! Be the first one.