چاویارنیوز _ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەڵێت: پەرەسەندنی بەردەوام و پێکدادانی چەکداری لە ناوچەکەدا راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکانی هەیە و زیانێکی زۆری ئابووری و مرۆیی بە دانیشتووانەکانیان گەیاندووە.
وتیشی، عێراق لە ریزی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین کاریگەری ئەم پێشهاتانەیان لەسەرە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی وەستانی هەناردەکردنی نەوت لە باشوورەوە کە ئەمەش ئاستەنگی دارایی و ئابووری بەرچاو دەخاتە بەردەم وڵاتەکە.
ئاماژە بەوە دەکات، بۆیە ئەرکی هەموو لایەنەکانە کە دیالۆگ و دیپلۆماسی لە پێشینەدا دابنێن و کار بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە بکەن، بەمەش ئاسایشی هەرێم بپارێزرێت و گەلەکەی لە خەسار و ئازاری زیاتر ڕزگار بکات.
No Comment! Be the first one.