چاویارنیوز _ باسم محەمەد خوزەیر عەبادی وەزیری نەوتی عێراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەی هێڵی بۆریی ستراتیژیی هەناردەکردن، کە ئامانج لێی فرەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراقە بە توانای دوو ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
بەپێی زانیارییەکان، نەسیر عەزیز بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دەرهێنان و بەڕێوەبەرانی گشتیی هەردوو کۆمپانیای نەوتی بەسرە و باکوور لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربووە، کە تێیدا هەنگاوە کردارییەکانی پڕۆژەی هێڵی بۆریی هەناردەکردنی ستراتیژیی (بەسرە – حەدیسە – پێشخابوور) و (حەدیسە – بانیاس) تاوتوێکراون.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری نەوت رێنمایی دا بە پەلەکردن لە رێکارەکان و چڕکردنەوەی گفتوگۆ تەکنیکی و بازرگانییەکان، بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا بگەنە قۆناغی ئیمزاکردنی گرێبەستەکە.
جەختیشی لەسەر گرنگیی ستراتیژی و ئابووریی ئەم پڕۆژەیە کردەوە بۆ داهاتووی عێراق و پەرەپێدانی ژێرخانی کەرتی وزە لە وڵاتدا.
عێراق رێگەکانی هەناردەی نەوت زیاتردەکات
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری نەوت، هەنگاوە کردارییەکانی پڕۆژەی هێڵی بۆریی هەناردەکردنی ستراتیژی (بەسرە - حەدیسە - پێشخابوور) و (حەدیسە - بانیاس) تاوتوێکرد لەپێناو بەردەوامیی هەناردەی نەوت
No Comment! Be the first one.