چاویارنیوز _ کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند، لێژنە وەزارییەکان دەستیان بە ئامادەکردنی نەخشە و هێڵکارییەکان کردووە بۆ پڕۆژەی دروستکردنی هێڵی بۆریی نەوتی بەسرە–حەدیسە–بانیاس–فیشخابوور، کە توانای هەناردەکردنی 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا هەیە 1ملیۆن بەرەو سوریا و 1 ملیۆن بەرەو تورکیا، درێژیی هێڵەکە 1,000 کیلومەتر بە تیرەی 56 ئینچ و رێڕەوی هێڵەکە، لە بەسرەوە بۆ حەدیسە، لەوێشەوە دابەش دەبێت بۆ دوو ئاڕاستە.
نەوتی ئەم هێڵە، بەشێکی بەرەو بەندەری بانیاس لە سوریا و بەشێکیشی بەرەو هێڵی عیراق_تورکیا لە فیشخابوور، ماوەی جێبەجێکردنی، لە نێوان 24 تا 48 مانگی پێویستە بۆ تەواوکردنی.
عێراق چاوی لە بۆرییەکی نوێی نەوتە
کۆمپانیای نەوتی باکوور ئاشکرایکردووە، پڕۆژەکی نوێی نەوتی دروست دەکات کە بە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە وەبەرهێنانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت
No Comment! Be the first one.