چاویارنیوز _ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم-ی ئێران بڵاویکردۆتەوە، لەکۆبوونەوەی فایەق زێدان لەگەڵ غوڵام حسێن موحسنی، زێدان رایگەیاند، وڵاتەکەی هاوسۆزی ئێران و گەلەکەیەتی لە رووبەڕووبوونەوەی دووژمنکارییەکان.
بەگوێرەی ئاژانسە ئێرانیەکە، فایەق زێدان جەختی لەوەکردوەتەوە، عێراق هەرگیز هاوکارییەکانی ئێران لە شەڕی دژ بە تیرۆر لەیادناکات، هەروەها ئیدانەی “جەنگی ئابووریی” ئەمریکای دژ بە ئێران کردووە.
ئەوەش یەکەمجارە لە جەنگی ئێرانەوە تا ئەمڕۆ، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بەوشێوە توندە بەرامبەر ئەمریکا هەڵویستی هەبێت.
فایەق زێدان لە تارانە
بەپێی زانیارییەکان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق لە ئێرانەوە و رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی لە پاڵ تاران دەبێت و بەرامبەر دوژمنکارییەکان دەوەستێتەوە
No Comment! Be the first one.