چاویارنیوز _ مەحمود مەیحی ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ سێشەممە ناوی کاندیدانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی عێراقی ئاشکراکرد و جەختی لەپێویستیی تەواوکردنی کابینەی حکومەت کردەوە.
مەیحی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، پۆستی وەزارەتی ناوخۆ بۆ (قاسم عەتا) یەکلایی بووەتەوە، پێشتریش ناوی ناوبراو چووەتە پەرلەمان، بەڵام بەهۆی هەندێک ناڕەزایەتیو دروستبونی ئاڵۆزیی لەکاتی دەنگداندا، پڕۆسەکە پەکخراوە، هیچ کاندیدێکی دیکەش جگە لەقاسم عەتا بۆ وەزارەتی ناوخۆ لەئارادانییە.
ناوبراو دەڵێت، سەبارەت بەوەزارەتی بەرگری، (عارف دلێمی) کاندیدی سەرەکییە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
No Comment! Be the first one.